ZNA- هەولێر
گەنجانی شنگال دژی دامەزراندنی كەسانی دیكە لەبری ئەوان لە بنکەی پۆلیسی شنگال و دەوروبەری، ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
پێشتر بەپێی رەشنووسی بودجەی ساڵی 2023ی عێراق، بڕیاربوو 1500 کەس وەک پۆلیس لە قەزای شنگال دابمەزرێن و لە بنکەی پۆلیسی شنگال و دەوروبەری دەستبەکاربن.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ ھەندێك لەم گەنجان دامەزراون، بەڵام ناوی ھەندێكی دیكە لە خەڵكی شنگال نەگەراوەتەوە و ئەوان دەڵێن، كەسانی دیكەی دەرەوەی ناوچەكانیان لەشوێن ئەوان دامەزرێنراون.
بەگوێرەی ئەو ڕێکەکەوتنەی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق کراوە، پێویستە خەڵکی شنگال وەک فەرمانبەری حکومی ئەرکەکان ڕاپەڕێنن، بەڵام هەتا ئێستا ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێ نەکراوە.
٢
ئەم هەواڵە 532جار خوێندراوەتەوە |