ZNA - ههولێر
پێگهی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی 2ی 2024، کاتژمێر 11:00 بە کاتی ئهمریكا و 7ی ئێواره به كاتی ههولێری پایتهختی ههرێمی كوردستان، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا كۆدهبنهوه .
ئێوارەی ڕۆژی شەممە 25ی2ی2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
سەرۆکی حکوومەت بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکوومی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکەیە.
شاندی یاوەری سەرۆکی حکوومەت لە وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و چەند بەرپرسێکی دیکەوە پێکهاتوون.
ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە |