ZNA- هەولێر کەسانی نەناسراو نیوەڕۆی رۆژی شەممە ، لە خۆرهەلاتی بەغدا تەقەیان لە سێ کەس کردووە و لە ئاکامدا دوو کەس کوژران و کەسی سێهەمیش بریندار بوو.
لە کاتژمێرانی رابردوودا وردەکاری سەبارەت بەم ڕووداوە لە بەغدا ئاشکرا بوونە و سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا خۆجێیەکانی راگەیاند و دوو ئەفسەری سەر بە وەزارەتی نێوخۆ ئەم هێرشەیان کردووە و رایان کردووە، بەڵام دواتر خۆیان ڕادەستی فرماندییەکانی خۆیان کردووە.
هەروەها ڕاگەیەندراوە کێشەی نێوان خێڵەکانی عەڕەبان ئەم هێرشەی لێکەوتووەتەوە
ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە |