English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی فەرەنسا.. پاریس دوو خاڵی لە یاریگای خۆی لەدەستدا
2024-02-25 [07:57 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکی هەفتەی 23ی خولی فەڕەنسا، یانەی پاریس سانجێرمان میوانداری رینی کرد.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەم پاریس کۆنترۆڵی یارییەکەی کردبوو و چەند هەوڵێکی گۆڵ تۆمارکردنیاندا، بەڵام لە خولەکی 33دا یاریزان گۆیری گۆڵێکی بۆ رین تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا یاریزانانی پاریس بەردەوامبوو لە هێرشەکانی بەڵام لە خولەکی حەوتی زیادکراوی تایمەکە گۆنچالۆ رامۆس بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی تۆمارکردەوە و سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی پێهات.

 

بەم ئەنجامە، یانەی پاریس سانجێرمان خاڵەکانی لە پلەی یەکەمدا گەیاند بە 54 خاڵ، رینیش لە پلەی حەوتەمە و خاوەنی 35 خاڵە.





ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad