ZNA - هەولێر لە یاری کۆتایی جامی کاراباودا، یانەی چێڵسی لە یاریگای وێمبڵی ڕووبەڕووی لیڤەرپوول بوویەوە.
لە ئەنجامدا یانەی لیڤەرپوول توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە یانەی چێڵسی بهێنێت.
لە تایمی یەکەمدا، هەردوو یانە چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکتری بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم هەردوو یانە ئاستەکەیان لە یەکتر نزیک بوو، لیڤەرپوول گۆڵێکی تۆمارکرد کاتێک ڤان دایک لە لێدانێکی گۆشەوە و بەسەر تۆمارکرد، بەڵام ناوبژیوان گۆڵەکەی ڕەتکردەوە،
دوای ئەوە هەوڵەکانیان بەردەوامبوون بەڵام ئەو تایمەش بەبێ گۆڵ مایەوە.
ناوبژیوان بە ناچاری پەنای بردە بەر دوو تایمی زیادکراو، تایمی یەکەمی زیادکراویش بەبێ گۆڵ بەردەوامی هەبوو، بەڵام لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 118 ڤان دایک توانی تاکە گۆڵی یارییەکە و بردنەوەی نازناوەکە تۆماربکات.
ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە |