English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شانده‌كه‌ی دیوانی چاودێری عێراق سه‌ردانی وه‌زاره‌تی داراییان كرد
2024-02-25 [05:44 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ یەكشەم ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی کرد لە شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق کە پێکهاتبوون لە حه‌یده‌ر یووسف خلخال و عه‌لاء حوسێن محەمەد بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق.

لە دیداره‌كه‌دا کە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، وەزیری دارایی جەختی لەو هەماهەنگی و هاوکارییە کردەوە کە ماوەی دوو ساڵە لەنێوان وەزارەتی دارایی و تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە.

وه‌زیری دارایی به‌ شانده‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ "دەرگه‌ی وەزارەت و سەرجەم بەڕێوبەرایەتی و گەنجینەکان کراوەیە بۆ هەر وردبینی و بەدواداچوونێک لەلایەن تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێری داراییەوە".

سەردانی شانده‌كه‌ی دیوانی چاودێری دارایی عێراق لەچوارچێوەی کاری ئاسایی و وردبینی تیمە هاوبەشەکانی نێوان دیوانی چاودێری دارایی هەردوولایە بۆ ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردووی داهات و خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاند كه‌ "شاندەکە سوپاسی وەزیری دارایی و بەڕێوبەرایەتییەکانی وەزارەتیان کرد کە هەمیشە هاوکار و پشتیوانی تیمە هاوبەشەکان بوون و هەموو کات دەرگه‌یان بۆ تیمەکان واڵا بووە".





ئەم هەواڵە 433جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad