English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگاداربن.. سبه‌ی كه‌شوهه‌وا زۆر سارد ده‌بێت
2024-02-25 [05:41 AM]

ZNA-هەولێر


شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایگه‌یاند،‌ پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی دووشه‌م شه‌پۆڵێكی سه‌رما و سۆڵه‌ روو له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات و پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك روو له‌ نزمبوونه‌وه‌ بكه‌ن.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند: سبەی دووشەم لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی سیبیریا لەسەر ناوچەکانمان، ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و کەمێک پەڵەھەور دەبێت.

راشیگه‌یاند: وشکە سەرما زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یه‌كشه‌م لەسەرجەم ناوچەکاندا بە ڕێژەی 4 تا 5 پلە نزمتر دەبێتەوە و ھەستکردن بەسەرما زیاتر دەبێت.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: بای باکوری رۆژھەڵات لە ناوچەکانی پارێزگه‌ی سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی خۆرھەڵاتی پارێزگه‌ی ھەولێر چالاکتر دەبێت و خێرایی باش بەراورد بە ئەمڕۆ زیاد دەکات.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، دووسبەی دووشه‌م کاریگەری ئەم وشکەسەرمایه‌ و با بەھێزە کەمێک کەمتر دەبێتەوە، بەڵام سه‌رماكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بەردەوامی دەبێت تا سەرەتای مانگی داھاتوو.





ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad