English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگه‌یندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌
2024-02-25 [04:58 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ۲٥ی۲ی۲۰۲٤، "ئالان حەمەسەعید ساڵح"، وەزیرى پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی بەرێزان ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری و سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و نوێنەری گشتیی رێکخراوی "UNICEF و UNHCR" لە عێراق و نوێنەری دەزگای سترلینگ و نوێنەرانی رێکخراوەکان "Intersos , People In Need, Save the children children international " و بريكارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و بریکاری وەزارەت و راوێژکاران و بەرێوەبەرگشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە و بەرێوەبەری سەرپەرشتیاری و مامۆستایان، وەزارەتی پەروەردە پلاتفۆڕمی ئی- ڕاهێنان و ئی -کتێبخانە ڕاگەیاند.

شایەنی باسە، دوابەدوای کارکردن بە سیستەمی ئەلیکترۆنی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە بنیادنانی حوکمەتێکی ئەلیکترۆنی، وەزارەتی پەروەردە لە کابینەی نۆیەمدا زۆرترین هەنگاوی لەو چوارچێوەیەدا هاویشتوە و هەموو پلاتفۆڕمەکانی "ئی" تایبەت بە پەروەردە و فێرکردن و پڕۆگرامەکانی خوێندن و قوتابخانە و باڵەخانە و پڕۆگرامەکان و مامۆستایان و قوتابییان ڕاگەیاندوە و ئەمڕۆش هەردوو پلاتفۆڕمی تایبەت بە ئی- ڕاهێنان و ئی- کتێبخانە ڕاگەیاندرا.

لەمەراسیمەکەدا هەریەک لە بەرێزان وەزیری پەروەردە و نوێنەری رێکخراوی سترلینگ و نوێنەری رێکخراوی یونیسێف وتاریان پێشکەش کرد.





ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad