ZNA - هەولێر دەیڤید کامیرۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمەریکا هێرشی کردۆتە سەر ئامانجە سەربازییەکانی حوسییەکان لە یەمەن.
دەیڤید کامیرۆن گوتی، حوسییەکان سەرەڕای هۆشدارییەکان بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە بارهەڵگرەکان لە دەریای سوور، ئێمەش بە کردەوە پشتگیری لە قسەکانمان دەکەین.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا 18 ئامانجی حوسییەکانیان لە یەمەن بۆردومان کردووە.
ئەمەریکا ڕۆژانە هێرشەکانی ئەنجام دەدات بۆ نەهێشتنی ئامانجی حوسییەکان، لەوانە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کە کەشتیەکان دەکەنە ئامانج.
لەم چوارچێوەیەدا، لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا، ڕۆژی شەممە، دوای هێرشە هاوبەشەکانی بۆ سەر 18 ئامانجی حوسییەکان، پشتڕاستی کردەوە کە گرووپی ئەنساروڵڵا بەردەوام دەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور.
ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە |