ZNA - هەولێر لە یارییەکی هەفتەی 26ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی بۆرنمۆس بویەوە.
لە ئەنجامدا سیتیزن بە و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکستی بە بورنمۆسی خاوەن یاریگا هێنا.
هەر لە تایمی یەکەم، کوڕانی پیپ گواردیۆلا ئاستێکی بەرزیان پیشاندا، فۆدین لە خولەکی 24 تاکە گۆڵی یارییەکە و سەرکەوتنی مانسیتی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا، هەوڵەکانی هەردوولا بەردەوامبوون بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، بەڵام هیچ کامیان سەرکەوتوو نەبوون و ئەو تایمەش بەبێ گۆڵ مایەوە.
بەم سەرکەوتنە مانچستەر ستی بە کۆکردنەوەی 59 خاڵ لە پلەی دووەمی پرێمەرلیگ دێت، بورنمۆسیش لە پلەی چواردەمە بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ.
ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە |