به‌هۆی كۆچی دوایی خوشكی سه‌رۆك بارزانی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو)، ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دوایی (زه‌كیا مه‌لا مسته‌فا بارزانی)، بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتووه: "بە ناوی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق، هاوخەمی خۆم بۆ بنەماڵەی سەرۆک بارزانی راده‌گه‌یه‌نم".
رۆمانۆوسكی هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "هاوخەمی خۆمان بۆ گەلی کوردستان و هەموو عێراقییەکان ده‌رده‌بڕین".
دوێنێ (هەیینی 23ـی شوباتی 2024) دوای ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە، زەکیا مەلا مستەفا بارزانی، خوشکی سەرۆک بارزانی لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دوایی کرد.
بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، پرسەی خوشکی سەرۆک بارزانی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە كاتژمێر 10:00 تاوەکو 12:00ـی پێشنیوەڕۆ و ئێوارانیش كاتژمێر 02:00 تاوەکو 05:00ـی ئێوارە لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە پیرمام بەڕێوەدەچێت.
هەر بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکییەوە؛ هێز و لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان بە سەرۆک بارزانی راگەیاند.
ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە |