ZNA:هەولێر کرمی گەدە کە دەگوازرێتەوە بۆ هەناو زۆرکات لە رێگەی خواردن و کەشوهەوای پیسەوە دەچێتە گەدەوە، کەسەکە توشی گرفتی تەندروستیی دەکاتەوە، بە جۆرێک زیان بە کرداری هەرسی دەگەیەنێت.
دیارترین نیشانەکان بریتین لە:
- بوونی ئازارێکی توند لەسەرو گەدە.
- کەسی توشبوو هەست بە دڵەکزە دەکات.
- کاتێک نان دەخوات لە قورگ و سورێنچکیدا هەست بە سوتانەوە دەکات.
-هەست بە دڵتێکهەڵاتن دەکات و هەندێک کات دەبورێتەوە.
- توشی ئاوسان دەبێت.
- هەست بەبێهێزی و سەرگێژخواردن دەکات.
-هەڵوەرینی قژ و لاوازبونی نینۆکەکان.
- لە حاڵەتی توندبوونی نەخۆشییەکەدا مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدەی لێدەکرێت.
چارەسەری کرم ی گەدە
هەندێ لەگیایەکان کاری قورس ئاسان دەکەن بۆ مرۆڤ لەوانە پاککردنەوەی دەزگای هەرس لەکرم ئەم ڕێگایانە گونجاون :-
٭ دوو دەنک سیر + دە دەنک ناوکە کولەکە(القرع) + پیاڵەیەک شیر
ئەم ڕێگایە بۆ منداڵان و بۆ گەوران گونجاوە لەجیاتی نانی بەیانی حەوت ڕۆژ بیخۆن .
٭ کەپسوول ی گیای تاڵیشک سێ ژەم کاتژمێرێک پێش نان دوو کەپسوول بخورێت لەگەڵ (کەوچکێکی چێشت لەسرکەی سێو بکرێتە کوپێک ئاوی شلەتێن) ئینجا بخورێت تا یەک هەفتە بەبێ پچڕان .
٭ هاڕاوی گەڵای ڕیحانە + زەردەچەوە + سیری ووشک
بەشێوەی کەپسوول بخورێت سێ ژەم کاتژمێرێک پێش نان تا یەک هەفتە .
٭ هاڕاوی بەروبوومی گیای (مارەگیرە ، شفلح)
بەشێوەی کەپسوول بخورێت ، سێ ژەم دوو کەپسوول بخرێت ، هەڵبەت سوودیشی زۆرە بۆ فڕێدانی بەردی گورچیلە .
علاجی تایبەت بەردەستە
ئەم هەواڵە 832جار خوێندراوەتەوە |