English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاورده‌كردن و مامه‌ڵه‌كردن به‌ مادده‌یه‌كی مه‌ترسیدار قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
2024-02-24 [02:50 AM]


بە هۆكاری ئەوەی مادەی ئەسبستۆس دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان مامەڵەكردن و هاوردەكردنی ئەو كەرستانە قەدەغە دەكات، كە ئەو مادەیان تێدایە. وەزیرێکیش ڕوونکردنەوەی لەبارەوە دەدات.

بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كە لە 4ی2ی 2024 دەرچووە و كۆپییەكی دەست (ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس) كەوتووە، ئاماژە بە قەدەغەكرنی مادەیەك كراوە، كە هۆكاری شێرپەنجەیە.

نووسراوەكە پشتی بەستووە بە نووسراوی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی تەندروستی، جەخت كراوەتەوە، كە مامەڵەكردن و بەكارهێنانی مادەی ئەسبستۆس قەدەغە دەكرێت.

لە نووسراوێكی وەزارەتی دارایی، كە دەست (ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس) کەوتووە و بۆ ئەنجوومەنی وەزیران نێردراوە، هاتووە: "دوای بەدواداچوونمان ئەوە پشتڕاست دەكەینەوە، كە مادەی ئەسبستۆس هۆكارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە، بەتایبەت شێرپەنجەی قوڕگ و بۆڕیی هەناو، بۆیە دەبێت مامەڵەی پێوە نەكرێت و رێگە نەدرێت هاوردە بكرێت."

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند: "لەسەر مادەی ئەسبستۆس ئێمە نووسراومان بۆ وەزارەتی تەندروستیی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کردووە و جەختمان کردووەتەوە، کە پشتیوانیی ڕێکاری قەدەغەکردنی مادەی ئەسبستۆس دەکەین، لەسەر ئەو پرسە چەند نووسراوێکمان کردووە."

د.سامان بەرزنجی، ئاماژەی بەوەش دا: "مادەی ئەسبستۆس قەدەغەیە، چونکە زۆر ترسناکە و شێرپەنجە دروست دەکا، بۆیە بەپێی پێوانەسازیی عێراقی مادەیەکی قەدەغەیە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان مامەڵەکردن و هاوردەکردنی قەدەغە کردووە."

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 511جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad