ZNA - ههولێر
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانى هاوپەیمانان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا رایگەیاند، ٢٧ ژن و ٧٢ منداڵى چەکدارانى داعش لە کەمپی هۆڵەوە ڕەوانەى قیرغستان کرانەوە.
هەفتەی ڕابردوو لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و شاندێکى کۆماری قیرغستان ڕێککەوتنێک بۆ گەڕاندنەوەی ژمارەیەک ژن و منداڵی کەسوکاری داعش واژوو كرا کە لە کامپی هۆل بوون.
ئهمڕۆ ئەو ژن و منداڵانە، کە ژمارەیان ٢٧ ژن و ٧٢ منداڵ بووە لە کامپی ھۆڵ و کوردستانی سووریاوە ڕادەستى دەوڵەتى قیرغستان کراونەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانى هاوپەیمانان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ساڵی ٢٠٢٣ تا ئێستا نزیکەی ٤٥٠٠ کەس لە کەسوکاری داعش لە کامپی ھۆڵ و کوردستانی سووریاوە گەڕێندراونەتەوە وڵاتەکانی خۆیان.
kurdpress
ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە |