ZNA - هه‌ولێر دوێنێ هه‌ینی حکومەتی بەریتانیا رایگه‌یاند، له به‌نده‌ری ساوسهامبتۆن له ناو بارهه‌ڵگرێكی مۆز ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی نزیكه‌ی شه‌ش تۆن ماده‌ی كۆكایین دا گرتووه، وتیشی، ئه‌م بارهه‌ڵگره له ئه‌مه‌ریكای باشووره‌وه هاتووه و به‌نیاز بووه بچێت بۆ ئه‌ڵمانیا.
فەرماندەیی باڵای ھێزە ئەمنییەکانی بەریتانیا ئاشکرایکردووە، دوای چاودێری و لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر بنەمای زیانیارییە ھەواڵگرییەکانی وڵاتەکەی، لە بەندەری ساوسامپتۆنی بەریتانیا لەناو بارھەڵگرێکدا کە مۆزی پێبووە دەستیان بەسەر ٥.٧ تۆن ماددەی ھۆشبەردا گرتووە لە جۆری کۆکاین، ئەوەش گەورەترین بڕی ماددەی ھۆشبەرە کە لە مێژووی بەریتانیا دەستی بەسەردا گیرابێت و گورزێکی کوشندەشە لە مافایاکان و گرووپە تاوانکارییەکان.
راشیگەیاندووە، بەھای ئەو ماددە ھۆشبەری دەستی بەسەردا گیراوە ٥٧٠ ملیۆن دۆلارە و ئەوەندە زۆرە بەشی دوو جار کێشان دەکات لەلایەن ھەر ھاوڵاتییەکی بەریتانی بە ژن و منداڵ و پیاوەوە، لە ئێستاشدا لەگەڵ ھاوبەشە ئەوروپییەکانیان لەھەوڵدا بۆ دۆزینەوەی ئەو گروپ و لایەنانەی پەیوەندییان بەو ماددە ھۆشبەرەوە ھەیە.
ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە |