ZNA- هەولێر فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، بە ئامانجگرتنی کەشتیی ڕوبیماری بەریتانی لەلایەن حوسییەکانەوە، بووە هۆی ڕژانی نەوت بە درێژایی 18 میل لە دەریای سووردا.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، ئەو کەشتییەی بەهۆی هێرشی حوسییەکانەوە زیانی پێگەیشتووە، 41 هەزار تۆن پەین هەڵدەگرێت و ئەگەری هەیە دزە بکاتە دەریای سوور بۆ ئەوەی ئەم کارەساتە ژینگەییە زیاتر بکات.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "حوسییەکان هێشتا گرنگی بە کاریگەرییە ناوچەییەکانی هێرشە بێ جیاوازییەکانیان نادەن کە هەڕەشە لە کەرتی ماسیگرتن و شارۆچکە کەنارییەکان و هاوردەکردنی خۆراک دەکەن".
ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە |