English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دژەتیرۆری کوردستان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات
2024-02-23 [09:51 AM]

ZNA- هەولێر


دژەتیرۆری کوردستان بۆ کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی، پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات و هاوخەمی خۆیان دەردەبڕن.

رۆژی هەینی (23ـی شوباتی 2024) دژەتیرۆری کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کردووە و تێیدا هاتووە: "بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی، خوشکی بەڕێزتان، بەناوی تەواوی پێشمەرگە و ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کوردستانەوە، پرسە و هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی جەنابتان دەکەین".

دژەتیرۆری کوردستان لە پرسەنامەکەیدا نووسراوە: "لە خوای گەورە داواکارین تەمەنی جەنابتان درێژ بکات و هەردەم تەندروست و سەرفراز بن بۆ کورد و کوردستان".

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 23ـی شوباتی 2024) خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی، خوشكی سه‌رۆك بارزانی به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد. 

دواتریش بارەگای بارزانی لە راگەیەنداروێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: پرسەی خوشکی جەنابی سەرۆک بارزانی خوالێخۆشبوو (زەکیا مستەفا بارزانی) بە لە رۆژی شەممە (24ـی شوباتی 2024)ـەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت.

لەبارەی کاتی پرسە، بارەگای بارزانی روونیکردووەتەوە، بەیانیان: كاتژمێر 10هەتا 12ـی پێشنیوەڕۆ و ئێواران: كاتژمێر 2 هەتا5ـی ئێوارە، پرسە لە شوێنی ئاماژەپێکراو بەڕێوەدەچێت.





ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad