ZNA:هەولێر پرۆتین ماددەیەكی خۆراكی سەرەكی ژەمە خواردنەكانە و كەمبونەوەی لە جەستەدا هۆكارە بۆ لاوازبونی سیستمی بەرگری جەستە و زیان بە پێست و قژ دەگەیەنێت، ماسولكە دەپوكێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زیادەڕەوی لە خواردنیدا بە هەمانشێوە زیانی هەیە و دەكرێت كاریگەری لەسەر تەندروستی جەستە دروستبكات.
ئەو كێشە تەندروستیانەی بەهۆی زۆر خواردنی پرۆتینەوە توشت دەبێت.
1. فشار لەسەر گورچیلەكان دروستدەكات و دەكرێت سەر بكێشێت بۆ گرفت لە گورچیلەكان.
2. جەستە وشك دەبێتەوە و لە رێگەی میزەوە ئاوێكی زۆر لەدەستدەدەیت.
3. ڤیتامین و كانزاكان لە جەستەدا ناهاوسەنگ دەبن، وەكو ریشاڵ، كابۆهیدرات و ڤیتامینە جۆراوجۆرەكان.
4. كێشەی سیستمی هەرست بۆ دروستدەبێت، توشی قەبزی دەبیت.
5. بەهۆی زۆری خواردنی پرۆتینەوە زیان بە ئێسكت دەگات، چونكە لە رێگەی میزەوە كالسیۆمێكی زۆر لەدەستدەدەیت.
6. كێشی جەستەت زیاد دەكات، چونكە رێژەیەكی زۆر لە كالۆری وەردەگریت.
ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە |