ZNA:هەولێر دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی FDA توێژینەوە دەکات لەسەر دوو براندی جیاوازی بەرهەمهێنەری سەوزە و میوە فرێشەکان "FreshKampo" و "HEB" بە تایبەت بەرهەمی شیلک کە لە بازاڕەکانی ئەمریکا و کەنەدا دەفرۆشرێت و گومان دەکرێت هۆکاری توشبوون بن بە ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر لە جۆریA
دامەزراەکە ڕاشیگەیاندووە کە پێویستە ئەو کەسانەی بەرهەمەکانی ئەم دوو براندەیان کڕیوە بەکاری نەهێنن،چونکە تا ئێستا 17 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە کە دوانزەیان براونەتە نەخۆشخانە
ئەم نەخۆشییە هەوكردنێكی ڤایرۆسیە و تووشی جگەر دەبێت و سەر بە كۆمەڵەی نەخۆشیە گوازراوەكانە وه چهند جۆرێكی ههیه ساڵانە بە ملیۆنەها كەس تووشی ئەو نەخۆشیە دەبن و دەبێتە هۆی گیان لەدەستدان
ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە |