ZNA- هەولێر
بەڕێوەبەری نێوەندی نیشتمانیی ڕێکخستنەوەی کەسب و کاری وەزارەتی دارایی ئێران ڕایگەیاند، لەمەودوا باج لە کاسبکارانی سەرشەقامیش وەردەگرن.
ئەمیر سەیاح بە ئاژانسی هەواڵی ئیلنای ڕایگەیاندووە، لە ڕێگەی پێدانی کۆدێکەوە کاری کاسبکارانی سەرشەقام وەک پیشەیەکی فەرمی دەناسێنرێت و ئەوانیش پێویستە باج بدەن.
ئەمری سەیاح هەروەها گوتی: حکوومەت لە ڕیگەی ئەم کۆدەوە ڕێژەی داهاتی کاسبکارانی سەرشەقام دەزانێت و داهاتی هەرکامیان بگاتە ئەو ڕێژەیەی حکوومەت دیاریی کردووە، پێویستە باج بدات.
دەشڵێت، هۆکاری گرنگی ئەم هەنگاوە ئەوەیە ئەم کاسبکارانە لە بەردەم ئەو خاوەن پیشانەی مۆڵەتی کاریان هەیە، نەبنە کێشە.
ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە |