ZNA- هەولێر نێوەندی نووسەرانی ئێران داوا دەکات زمانیی دایکیی نەتەوەکانی ئێران لە هەموو بواراندا ئازاد بکرێت و کۆتایی بە سەپاندنی یەک زمان لەسەر هاووڵاتیان بهێنرێت.
نێوەندی نووسەرانی ئیران لە ڕاگەیاندراوێکدا بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایکی ڕایگەیاند قەدەغەکردنی پەروەردە و ئاخاوتن بە زمانی دایک، پێشێل کردنی بەشێک لە مافە ئینسانییەکانی هاووڵاتیانە و حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێران سەدەیەکە ئەم سیاسەتەیان بەسەر خەڵدا سەپاندووە.
لەم ڕاگەیاندراوەدا داوا کراوە هەموو ئەو کەسانەی بە هۆی هەوڵدان بۆ دابینکردنی مافە زمانییەکان خراونەتە زیندانەوە یا لە زێدی خۆیان دوور خراونەتەوە، ئازاد بکرێن و فشاریان لەسەر نەمێنێت.
ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە |