ZNA- هەولێر
چاردە ڕۆشنبیری ئاینیی ئێرانی داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی دەکەن نەهێڵن مامۆستایەکی ئایینیی کورد لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە سێدارە بدرێت.
چاردە کەسایەتیی ئێرانی لەوانەی وەک ڕۆشنبیرانی ئایینی سەر بە رەوتی ریفۆمی ئایینی لە ناسراون، لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن دەرکردنی سزای لە سێدارەدان بۆ مامۆستا محەمەد خزرنەژاد، کردەوەیکی ئەمن و ناسایایی و ناشەرعییە و بە پێچەوانەی بنەماکانی دادپەروەری و مافی مرۆڤە.
ئەم کەسایەتییانە داوایان کردووە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێش به جێبەجێکردنی ئەم سزایە بگرێت.
مامۆستا خزرنەژاد ساڵی ڕابردوو بە هۆی پشتیوانی لە شۆڕشی ژن – ژیان – ئازاد لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کرا و دوو حەفتە لەمەوبەر لە لایەن دادگای شۆرشی ورمێوە، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.
ئەم هەواڵە 517جار خوێندراوەتەوە |