ZNA - هەولێر لە یارییەکی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەی ناپۆلی میوانداری بەرشەلۆنەی کرد.
لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەمدا، بەرشەلۆنەی میوان ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و چەندنین هەلی گۆڵ تۆمار کردنیان درووست کرد، بەڵام ئەو تایمە بەبێ گۆڵ مایەوە .
لە تایمی دووەم یارییەکە بەهێزتر دەرکەوت و ناپۆلی باشتر بینرا، بەڵام لە خولەکی 60 لیڤاندۆڤسکی توانی بە گۆڵێک بەرشەلۆنەی پێشبخات،
خاوەن یاریگا بەم ئەنجامە ڕازی نەبوو لە درێژەی هەوڵەکانی توانی لە خولەکی 75دا لەڕێگەی یاریزان ڤیکتۆر ئۆسیمین گۆڵی بەرامبەر تۆماربکات.
وا بڕیارە یاری گەڕانەوە لە 12 مانگی داهاتوو هەردوو یانە لە یاریگای بەرشەلۆنە ڕوبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە |