ZNA-هەولێر دوای ئەوەی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ رۆژی چوارشەممە دابەزی بۆ نزیکەی 2020 دۆلار، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەڕایەوە بۆ نزیکەی 2026 دۆلار. هاوکات.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگەڕێتەوە کە خواستی بۆ ئەو کاڵا ستراتیجییە زیادکردووە. سەرەڕای ئەوەش، هێشتا نرخی زێڕ نەیتوانیوە بەربەستی 2032 دۆلار بشکێنێت و ئاراستەی دابەزینی خۆی بگۆڕێت.
کاژێر 10:00ـی شەوی رابردوو، بانکی ناوەندیی ئەمریکا یاداشتی کۆبوونەوەکەی مانگی رابردووی خۆی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژەی بەوە داوە بەمزووانە رێژەی سوودی بانکی کەم ناکەنەوە، ئەوەش بووە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و دابەزینی نرخی زێڕ تاوەکو ئاستی 2020 دۆلار.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئەمڕۆ پێنجشەممە دەگەڕێندرێتەوە بۆ کێشە و ئاڵۆزییە جیۆسیاسییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەڕەشەی بەردەوامی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور.
هاریش مێنغانی، شرۆڤەکاری سەر بە پلاتفۆڕمی ( ئێف ئێکس ستریت) رایگەیاند، "شکاندنی بەربەستی 2023 دۆلار دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ ئاستی 2044 دۆلار و پاشان 2065 دۆلار."
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە ئەگەر نرخی زێڕ نەتوانێت پارێزگاری لە ئاستەکانی ئێستای بکات، بە ئەگەری زۆرەوە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ سەرەتا دادەبەزێت بۆ نزیکەی 1984 دۆلار و پاشان تاوەکو 1965 دۆلاریش دەچێت.
ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە |