ZNA:هەولێر سڵق ئەو سووزەیەی سوودێکی گرنگی هەیە بۆ لەشی مرۆڤ و پزیشکان ئاماژەبەوەدەکەن چارەسەری هەندێک نەخۆشیدەکات.
سڵق دەوڵەمەندە بە ئاسن و ڤیتامینات و ترشی فۆلیک، بۆ ئەوکەسانە گرنگە کە نەخۆشی دڵ و شەکرەیان هەیە و دەوڵەمەندە بە “مەگنیسیۆم” و خانەکانی لەش چالاک دەکات.
ئاستی ئەنسۆلین لە لەشدا هاوسەنگ دەکات و چاودەپارێزێت و بە هێزی دەکات، بڕێکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە و جارەسەری قەبزی دەکات.
سڵق جەندین سوودی تریشی هەیە
کوپێک ئاوی سڵقی کوڵاو بخۆیتەوە کەم خوێنی و گرێی ژێرپەنجەی ناهێڵێت و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین K و ئێسک وکۆئەندامی دەمار بەهێزدەکات و توانای تەرکیزو سوڕی خوێن جالاک دەکات.
ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە |