ZNA - ههولێر
توركیا فڕۆكهیهكی جهنگی بهناوی "KAAN" تاقی كردهوه، بهگوێرهی میدیاكانی توركیا فڕینهكهی سهركهوتوو بووه، باسیان لهوه كرد، ئهم فڕۆكهیه دەتوانێت شەڕی ئاسمان بە ئاسمان بە چەکی نەوەی نوێ و لێدانی ورد بە خێرایی سەروو دەنگی ئەنجام بدات.
فڕۆکەی جەنگیی "KAAN" لەلایەن پیشەسازی فڕۆکەوانیی و بۆشایی ئاسمانی تورکیاوە بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتیی پیشەسازیی بەرگریی سەربە سەرۆکایەتیی کۆمار بەرهەمهێندراوە، یەکەم فڕینی ئەنجام دا.
پێش فڕینەکە تاقیکردنەوەی هەڵدانی کورسی فڕۆکەوان بۆ خۆڕزگارکردن، تاقیکردنەوەی ئیستاتیک بە درێژیی تەواو، تاقیکردنەوەی دابەزین و تاقیکردنەوەی سووتەمەنی ئەنجامدرا و لە کۆتاییشدا تاقیکردنەوەکانی هێواش و خێرا ڕۆیشتن لە گۆڕەپانی فڕۆکەخانەدا تاقیکرایەوە.
فڕۆکەی جەنگیی "KAAN" کاتەکانی بەیانی لە گۆڕەپانی ئاسمانیی مورتەد سەرلەنوێ برایەوە مەیدان و کار بە بزوێنەرەکەی کرا و بۆ یەکەمجار برایە ئاسمان.
لە یەکەم فڕینی فڕۆکەکەدا، فڕۆکەوان باربارۆس دەمیرتاش کاری بە فڕۆکەی "KAAN" کرد.
ئەم فڕۆکەیە دەتوانێت بە هاوبەشی لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئاگاداری و کۆنترۆڵی ئاسمانیی کار بکات.
فڕۆکەی "KAAN" کە دەتوانێت شەڕی ئاسمان بە ئاسمان بە چەکی نەوەی نوێ و لێدانی ورد بە خێرایی سەروو دەنگی ئەنجام بدات، بە پشتیوانی ژیری دەستکرد و تۆڕێکی ورد، هێزی شەڕکردن زیاد دەکات.
AA
ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە |