English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محه‌مه‌د ئیلخانی: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی نەك هەر بڕیارێكی خراپە بەڵكوو بڕیارێكی تەواو سیاسییانەیە
2024-02-21 [05:42 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی رایگەیاند، کە ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە پێكهاتەكان، نەك هەر بڕیارێكی خراپە، بەڵكوو بڕیارێكی تەواو سیاسییانەیە.

محه‌مه‌د ئیلخانی سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە پێكهاتەكان، نەك هەر بڕیارێكی خراپە، بەڵكوو بڕیارێكی تەواو سیاسییانەیە، بڕیارەكە بۆ رازیكردنی حزبی سیاسی دراوە و تەواو پێچەوانەی دەستوور و زۆر دژ بە یەكترە، پێچەوانەی دەستووری لەوەدایە كە پێشێلكاریی مافی دوو پێكهاتەی سەرەكییە لە هەرێمی كوردستانی عێراق، كە ناكرێ نەبینرێن، جگە لەوەش، چۆن دەبێت كۆتا لە پەرلەمانی عێراق هەبێت و لە هەرێمی كوردستان نەبێت ئەوە بەڵگەیە لەسەر نادەستووریبوونی بڕیارەكە.

هەروەها محه‌مه‌د ئیلخانی سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی، ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، كه‌ ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق كۆمەڵێك بڕیاری پەیوەست بە هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستانی دەركرد، سەرەڕای ئەوەی لایەنگریی تەواوی ئەو حزبە سیاسییانەی كردووە كە لە بەرەی ئێران و مقاوەمەدان، مافی پێكهاتەكانی كوردستانیشی بەتەواوی پێشێل كردووە، بە نەمانی كۆتا، كە ژمارەیان 11 كورسییە لە پەرلەمانی كوردستان، بە كەمكردنەوەی 111 كورسیی پەرلەمانی كوردستان بۆ 100 كورسی.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad