English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەماوەی ساڵێکدا ٨ ماموستای خۆبەخشی زمانی کوردی لە رۆژ‌هەڵاتی کوردستان دەستگیر کراون
2024-02-21 [04:55 AM]

​ZNA- هەولێر


لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا هەشت مامۆستای زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون و پێنج کەسیان سزای زیندان و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا، مامۆستایان سەیوان ئیبراهیمی، سۆما پوورمحەمەدی، سروە پوورمحەمەدی، ئومێد مۆشیرپەناهی، ئەحمەد غوڵامی، ئازاد عەباسی، ئازاد ئەمینی و موژگان کاووسی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

هەروەها لەلایەن دادگای ئێرانەوە مامۆستایان سەیوان ئیبراهیمی بە ١٠ ساڵ زیندانی، ئیدریس مینبەری بە ١٠ ساڵ زیندانی، سروە پوورمحەمەدی بە ١٠ ساڵ زیندانی، ئازاد ئەمینی بە ٣ ساڵ زیندانی، واران محەمەدنژاد بە یەک ساڵ زیندانیی هەڵپەسێندراو و ئیدریس مینبەری بە یەک ساڵ زیندانی و لێدانی ٤٠ زەربەی قامچی سزا دراون.





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad