ZNA- هەولێر
حکومەتی ئێران بە شێوەیەکی بەربڵاو بەکارهێنانی ئینتەرنێتی لە وڵاتەکەیدا سنووردار کردووە و بەشێکی زۆر لە ماڵپەڕ و ئەپڵیکەیشنەکانی فیلتەر کردووە و خەڵک بۆ بەکارهێنانیان ڤیپیئێن بەکار دێنن.
لە بڕیارێکی نوێی کوماری ئیسلامی بەکارهێنانی ڤیپیئێن قەدەغەیە، تەنیا لەو بابەتانەدا نەبێت کە مۆڵەتی یاساییان هەیە. ئاماژە بەو بابەتانەش نەدراوە کە مۆڵەتی یاساییان هەیە.
پێشتر جەلال ڕەشیدیی کۆچی، ئەندامی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاندبوو، فیلتەرکردنی بەربڵاو دەرفەتی بۆ بازاڕێکی ٤٠ بۆ ٥٠ ملیار دۆلاریی فرۆشتنی ڤیپیئێن ڕەخساندووە و تەنیا دامەزراوە حکوومییەکان و کەسانی سەر بە حکومەت لەو بازاڕە گەورەیەدا دەستیان هەیە.
لە ئێران چەندین ساڵە ئینترنێت داخراوە و بەکاربەران ناچاران بە کەرەستی "ڤیپیئێن" ئینترنێت بکەنەوە. ئەم ڤیپیئێنانەش چەند کۆدێکن کاربەدەستانی حکومەت بە خەڵکیان دەفرۆشنەوە.
ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە |