English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌رماڵه‌یه‌ك بۆ ئه‌م توێژه‌ خه‌رج ده‌كرێت
2024-02-21 [03:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەرپرسێكی وەزارەتی پەروەردە ئاشكرای دەكات، بڕیارێكی نوێ دەرچووە و دەرماڵەیەكی 50 هەزار دیناری بۆ سەدان مامۆستا خەرج دەكرێت، كە مامۆستای راهێنەرن.

، وەزارەتی دارایی رەزامەندی داوە لەسەر خەرجكردنی دەرماڵەیەكی 50 هەزار دیناری بۆ مامۆستای راهێنەر لە وەزارەتی پەروەردە.

دەرماڵەكە ئەو مامۆستایانە دەگرێتەوە، كە راهێنان بە مامۆستایانی قوتابخانەكان دەكەن.

جەسام موشیر، بەڕێوەبەری گشتیی فێركردنی بنەڕەتی، لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  ڕایگەیاند: "بڕی 50 هەزار دینار مانگانە وەکوو دەرەماڵەی ڕاهێنەر بۆ بەشێكی مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە خەرج دەكرێت."

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پەروەردە گوتیشی: "600 مامۆستا لە خەرجكردنی دەرماڵەكە سوودمەند دەبن."

جەسام موشیر روونیشی كردەوە، ئەوانەی دەرماڵەكە دەیانگرێتەوە بەشداریی خولی تایبەتیان كردووە، گوتیشی: "ئەو مامۆستایانە بەشداریی خولی ڕاهێنانی (TOT)یان کردووە و کراون بە ڕاهێنەر، ئەویش بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری و توانای مامۆستایان و ئاستی شارەزابوونیان بە رێگاکانی وانەگوتنەوەی هاوچەرخ و زمانی جەستە و زانستی دەروونناسی و بەڕێوەبردنی پۆل."

لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا، 17 دەرماڵەی جۆراوجۆر ھەیە و مانگانە 144 ملیار دینار و ساڵانەش یەک ترلیۆن و 700 ملیار دینار بۆ دەرماڵەکان خەرج دەکرێت.

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad