ZNA - ههولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 21-2-2024 بە ئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیریی و لاوان، و ئاریان سەلاحەددین، بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و ئومێد خۆشناو ،پارێزگاری هەولێر و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەریی هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە رۆشنبیر و زمانناس و ئەكادیمیست و قوتابیان لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایكدا كە 21ی شوباتی هەر ساڵێك یادی دەكرێ. وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پانێلێكی بۆ "د. فەریاد فازیڵ" دامەزرێنەر و سەرۆكی ئینستیتوی خوێندنی كوردی لە بەرلین، ڕێك خست.سەرەتاش بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستی پێكردوو كورتە فیلمێك بەو بۆنەوە نمایشكرا .
دواتر دكتۆر فازیڵ تەئكیدی لەسەر بایەخ و گرنگیی زمانی دایك كردەوە و رایگەیاند كەوا زمان بەهێزترین ئامرازە بۆ پاراستن و پەرەپێدانی میراتی ماددی و مەعنەوی مرۆڤەكان . هەروەها پاراستن و گەشە پێدان و كەڵك وەرگرتن لە زمانی دایك و فێركردنی منداڵان و نەوەكانی داهاتوو، گەشەی فەرهەنگیی نەتەوە و جیهان مسۆگەر دەكات، كەڵك وەرگرتن لە زمانی دایك لە سیستیمی پەروەردەی گشتیی و ناوچەییدا بۆ پاراستن و مانەوە و پەرەپێدانی زمانی دایك وەك خاڵێكی هەرە گرینگ سەیر دەكرێ.
ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە |