ZNA- هەولیر
فڕۆکەیەکی بێ سەرنشین ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی شوبات کۆگایەکی چەکی میلیشیاکانی ئێرانی لە ڕۆژهەڵاتی دێره زۆر کردە ئامانج
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێ سەرنشین بنکەیەکی میلیشیاکانی ئێرانی لە شاری بوولکەمال لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە کردە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەپێی یون ڕاپۆرتە، کۆگایەکی چەکەکان کراوەتە ئامانج.
لە لایەکی دیکەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دەنگی تەقینەوەیەکی قورس لە چەند نێوەندێکی میلیشیاکانی ئێران لە باشووری دێرەزۆر بیسترا و لە ئەنجامدا زیاتر لە 10 چەکدار بریندار بوون.
ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە |