ZNA - هەولێر نوێنەری چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی نائومێدی و ناڕەزایی خۆی لە "ڤیتۆ"ی ئەمەریکا لە دژی پڕۆژەی ئەنجومەنی ئاسایشی جەزائیر دەردەبڕێت، کە داوای ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە دەکات.
نوێنەری هەمیشەیی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، چانگ جون، رایگەیاند: ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ بەردەوامبوونی کۆمەڵکوژییەکە.
ڕوونیشیکردەوە، "جەزائیر بە نوێنەرایەتی گروپی وڵاتانی عەرەبی، ڕەشنووسی بڕیارنامەکەی خستەڕوو کە داوای ئاگربەستی دەستبەجێی لە غەززە و ئازادکردنی دەستبەجێی سەرجەم بارمتەکان و مسۆگەرکردنی گەیشتنی پێداویستییە مرۆییەکان و ڕەتکردنەوەی ئاوارەبوونی زۆرەملێ کردبوو.
ئەو نوێنەرە گوتیشی: ئەنجامی دەنگدان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕوونی ئەوە نیشان دەدات کە سەبارەت بە پرسی ئاگربەست بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە، ئەوە نییە کە ئەنجوومەنی ئاسایش کۆدەنگییەکی سەرسەختی بۆچوونەکانی نییە، بەڵکو زیاتر ئەوەیە کە بەکارهێنانی دەسەڵاتی ڤیتۆ لەلایەن ئەمەریکاوە ئەوەیە کە پەتەکە توندتر دەکات، لەسەر کۆدەنگی بۆچوونەکانی ئەنجومەن.
ئەو نوێنەرەی چین دەشڵێ: ڤیتۆی ئەمەریکا "پەیامێکی هەڵە دەنێرێت، دۆخی غەززە پاڵدەنێتە دۆخێکی مەترسیدارترەوە".
ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە |