ZNA - هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دوو یاری تر بەڕێوەدەچن.
لە یاری یەکەمدا یانەی پورتوی پورتوگالی میوانداری ئارسناڵ دەکات، یانەی پورتو ئەمساڵ پێشەنگی خولەکەی لەدەستداوە و بە جیاوازی حەوت خاڵ لەگەڵ بەنفیکای ڕکابەری لە دواوەیە، بۆیە ئەمشەو دەیەوێت لەنێو یاریگا و هاندەرانی بە شکست هێنان بە ئارسناڵ هێز و بازووی خۆی دەربخات.
هەرچی ئارسناڵە، فشارێکی زۆری لەسەرە لە پرێمەرلیگ، چونکە جیاوازیێکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ لیڤەرپوول و مانسیتی ڕکابەری، ئارسناڵ دەیەوێت ئەمشەو بە ئێ ئەنجامێکی باش بگەڕێتەوە ئینگلتەرا، ئەرکی خۆی لە یاری گەڕانەوە ئاسانتر بکات.
لە دووەم یارییدا، یانەی ناپۆلی لەنێو یاریگای ستادیۆ دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ڕووبەڕووی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەبێتەوە، ناپۆلی لە دوایین پێنج یاری تەنیا سەرکەوتنێکی بەدەستهێناوە لە خولی ئیتاڵیاش لە پلەی نۆیەم دێت.
هەرچی بەرشەلۆنەی زامدارە بە بارودۆخێکی خراپ گوزەر دەکات لەچاو پێشبینیەکان، تا ڕادەیێک هیوای بە لالیگا نەماوە
چاڤی دەیەوێت پێش ئەوەی دەستبەرداری پۆستەکەی بێت تۆزێک دڵی هاندەرانی ئاشتکاتەوە و بەرشەلۆنە بگەینێتە قۆناغەکانی داهاتوو.
ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە |