English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. مانسیتی بە سەرکەوتنێکی زەحمەت گەڕایەوە دووەمی ڕیزبەندی
2024-02-21 [06:30 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریی دواخراوی هەفتەی 18ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لەنێو ئیتیحاد میوانداری برینتفۆردی کرد.

 

لە کۆتایشدا مانسیتی توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام شکست بە برینتفۆرد بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا و لە سەرەتای یارییەکە هەردوو یانە هەوڵەکانیان چڕکردەوە و چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام هیچیان سەرکەوتوو نەبوون ئەو تایمە بە یەکسانی کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم مانسیتی باشتر بینرا و دەستی بە هێرشبردن کرد، تا لە خولەکی 70 هالاند گۆڵی توانی تاکە گۆڵی یارییەکە و بردنەوەی مانسیتی تۆماربکات.

 

بەم سەرکەوتنە، مانسیتی گەڕایەوە پلەی دووەمی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 56 خاڵ، برینفۆردیش بە 25 خاڵ لە پلەی 14یەم دێت.





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad