ZNA- هەولێر سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا هەموارکردنەوەی یاسای بودجە، ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکەدا دڵنیاییدا کە ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: ئەو کێشانەی کە لە رابردوودا لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیانبووە هەوڵی چارەسەرکردنیان داوە. جەختی لەوەشکردەوە، ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی کوردسان بەردەوام دەبێت تا کاتی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە.
پەیامنێری کوردستان24، ئاماژەی بەوەدا، 27 یان 28ـی ئەم مانگە 618 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی عێراق دوای ئەوەی تەواوی مووچەی وەزارەتەکانی عێردا دابەش دەکات، پاشان راستەوخۆ دەست دەکات بە ناردنی 618 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی دابەشکردنی مووچە.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |