ZNA- هەولێر
ڕافائل گڕووسی ، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، رۆژی دووشەممە گوتی: ئێران هەروا لە پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئاستێکی بەرزتر لە پێداویستیی بازرگانیی خۆی بەردەوامە.
گڕووسی لە گفتوگۆ دەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزدا گوتی: ئێران لە کاتێکدا خێرایی پیتاندنی یۆرانیۆمی لەچاو کۆتایی ساڵی رابردوو هەتا ڕادیەک کەم کردووەتەوە، بەڵام هەروا لە پیتاندن لە دەوری ٩ کیلۆ گرەم و لە ئاستی لە سەدا ٦٠ بەردەوامە.
پیتاندنی لە سەدا ٦٠ی یۆرانیوم لە ڕێژەی پێویست بۆ دروستکردنی بۆمبی ناووکی نزیکە و ئەم رێژەیە بۆ کاروباری بازرگانی پێویست نییە.
ئێران بە گوێرەی ڕێککەوتنی سالی ٢٠١٥ بەناوی "بەرجام" تەنیا دەتوانێت یۆرانیوم هەتا ڕێژەی ۳.۶۷ لە سەد بپیتێنێت، بەڵام دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا یەکلایەنە ئەم ڕێککەوتنەی هەڵوەشاندەوە، ئێرانیش وردە وردە لە بەڵێنی خۆی کشایەوە یۆرانیومی زیاتری پیتاند.
ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە |