ZNA- هەولێر
حکوومەتی سووریا لە سەرەتای ئەمساڵەوە 19 ئەفسەری بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بە ئیسرائیلەوە زنیدانی کردووە.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، هێزە ئەمنییەکان، 93 ئەندامی سوپای سوریا و هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتەیان گرتووە و 19 کەسیان پلەی ئەفسەریان هەیە و بە گومانی پەیوەندیکردن بە ئیسرائیل و پێدانی زانیاری بە ئەم وڵاتە گیراون.
بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە، هێزە ئەمنییەکان لەم ژمارەیە ٧٠ کەسیان ئازاد کردووە، بەڵام ژمارەیەکی دیکەیان دەستگیرکردووە.
ئەندام و ئەفسەرە دەستگیرکراوەکان خەڵکی ناوچەی "سەیدە زەینەب"، "مازی"، "دێرەزور" و "حومس"ن.
ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە |