English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبەی رووفاتی 172 ئەنفالکراو دەگەڕێندرێنەوە چەمچەماڵ و بەخاك دەسپێردرێن
2024-02-20 [05:45 AM]

ZNA-هەولێر


وابڕیارە سبەی چوارشەممە 21ی شوباتی 2024 کاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی رووفاتی 172 ئەنفالکراو بگەڕێندرێنەوە بۆ قەزای چەمچەماڵ و لە مۆنۆمێنتی ئەنفال بەخاك بسپێردرێن.

بەپێی زانیارییەكان، مەراسیمی بەخاكسپاردنەكە كاتژمێر (10)ی سبەی چوارشەممە، بەڕێوەدەچێت، ئەو رووفاتانە لە مانگی 3ی ساڵی 2019 لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی سەماوە دۆزرانتەوە و سەرجەمیان ژن و منداڵن.

هابیل ئەحمەد، بەڕێوبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ بە (باسنیوز)ی ڕایگەیاند: "بڕیار وایە سبه‌ی چوارشەممە، 172 رووفات کە سەرجەمیان ژن و منداڵن بگەڕێندرێنەوە بۆ چەمچەماڵ."

گوتیشی: "هەموو ئامادەکارییەک بۆ پیشوازیکردن لە ڕووفاتەکان کراوە و بڕیار وایە سبەی لە مەراسمێکی شایستەدا، رووفاتەکان لە مۆنۆمێنتی ئه‌نفال بەخاک بسپێردرێن."





ئەم هەواڵە 568جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad