ZNA- هەولێر
لە شاری تاران بەهۆی پیسبوونی هەواوە دۆخی پرتەقاڵیی کەشوهەوا راگەیاندرا ، ئەم دۆخە بۆ گرووپە هەستیارەکان ناتەندروستە.
لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەشەمەدا پێوەری کوالێتیی هەوای شاری تاران لەسەر ژمارەی ١٠١ واتا دۆخی پرتەقاڵی ڕاوەستاوە و ئەم دۆخەش بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی دڵ و سییەکانیان هەیە، هەروەها بۆ ئافرەتانی دووگیان و بۆ منداڵانیش ناتەندروستە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی وێستگەی هەڵسەنگاندن و دیاریکردنی کوالێتیی هەوای تاران، ناوچەی ١٩ی شارەکە لە دۆخی سووردایە و هەواکەی بۆ هەموو کەسێک ناتەندروستە.
پسپۆڕان دەڵێن، پیسبوونی هەوای ئێران بەهۆی زۆریی بەکارهێنانی سووتەمەنیی مازۆتەوەیە کە حکوومەت بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی غاز لە کارگە پیشەسازییەکان و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبادا بەکاری دێنێت.
ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە |