ZNA- هەولێر
باڵیۆزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی یەمەن وەڵامی ئەمریکای دایەوە و گوتی: وڵاتەکەی پابەندی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە و نە چەکی بە یەمەن فرۆشتووە و نە چەکیشی بۆ ئەم وڵاتە گواستووەتەوە.
ئەمیرسەعید ئێرەوانی لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گوتوویەتی: ئەمریکا بۆ ڕەواییدان بە دەستدرێژییە سەربازییەکانی خۆی بۆ سەر خاکی یەمەن ئەم بابەتانە دەورووژێنێت.
هاوکات گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران ڕایگەیاند، چەکی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەرهەمی نێوخۆیی خۆیانە و بەشێک لە وڵاتان بۆ وەرگرتنی باج دەڵین ئەو چەکانە هی ئێرانن.
ئەمریکا لە یەک دوو ساڵی رابردوودا چند جار وێنەی کشتیی پڕ لە چەک و چۆڵی بڵاو کردووەتەوە دەڵێت سوپای ئەم وڵاتە لە رێگەی نیوان یەمەن و ئێران دەستی بەسەر ئەم چەکانەدا گرتووە.
ئەم هەواڵە 514جار خوێندراوەتەوە |