English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت
2024-02-20 [04:33 AM]

ZNA- هه‌ولێر


 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچە جیاجیاکان ئەگەری بارانبارین هەیە. کەشناسێکیش دەڵێت، بارانبارین تاوەکو یەکشەممەی داهاتوو ناوبەناو بەردەوام دەبێت.

 

له‌ رگه‌یندراوێكدا کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئەگەری بارانی پچڕ پچڕ و "کەمێک" هەورە برووسکە لە دوای نیوەڕۆدا لە ناوچە جیاجیاکان هەیە. پلەی گەرماش بەراورد بە دوێنێ، یەک پلە بەرز دەبێتەوە.

 

لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسیی دەڵێت، ئەگەری بارانبارین و هەورە برووسکە لە دوای نیوەڕۆدا هەیە و پلەی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبێتەوە.

 

له‌لای خۆیه‌وه‌ ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگه‌یاند ، سبەی لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری بارانبارین زیاترە لە ناوچەکانی دیکە. گوتیشی، "ئەم شەپۆلەی باران ناوبەناوە و تاوەکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت".

 

 

 





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad