ZNA- هەولێر
گروپێکی هەکەر بە ناوی ''عەدالەتی عەلی'' ڕایگەیاند، سێرڤەرەکانی دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانی هاک کردووە.
ئەم گروپە دەڵێت، چوونەتە نێو سیستەمی بەڕێوەبەرایەتیی فایلەکانی دەزگای دادوەریی ئێران و دەستیان بەسەر سێ ملیۆن فایلی نهێنیدا گرتووە.
ئەم گرووپە دەڵێت، ئەو بەڵگەنامانە دەری دەخەن هێزەکانی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی خۆپێشاندەرانی ناڕازی بێجگە لە گوللـەی جەنگی بە فیشەکی ساچمەیی بە شێوەیەک لە خەڵکی ناڕازییان داوە، بووەتە هۆی کوژرانیان.
گرووپەکە ئاماژەی بەوەش داوە، لە یەکێک لە بەڵگەکاندا هاتووە، سەری ژینا ئەمینی لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا بە شۆستە کەوتووە. هەروەها بەپێی بەڵگەیەکی دیکە دوو ئەندامی سوپای پاسداران لە کاتی نارەزایەتییەکاندا دەستدرێژیی سێکسییان کردووەتە سەر دوو کچ.
ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە |