ZNA - ههولێر
کۆنفراسێک لەسەر ئەفغانستان کە نەتەوە یەکگرتووەکان سپۆنسەری کردووە و ئامانج لێی باشکردنی گفتوگۆکانە لەگەڵ تاڵیبانی فەرمانڕەوای وڵاتەکەدا کۆتایی هات، ئەوەش دوای ئەوەی نوێنەرانی بەڕێوبەرایەتییەکەی تاڵیبان ئامادەی کۆنفرانسەکە نەبوون.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش وتی ئۆفیسی کاروباری دەرەوەی تاڵیبان ڕەتی کردەوە ئامادەی کۆبوونەوەکە بێت لە دەوحە کاتێک نەتەوە یەکگرتووەکان داواکەی تاڵیبانی ڕەت کردەوە بۆ ئەوەی وەکو تەنها نوێنەری ئەفغانستان بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا بکات.
گۆتیرێش وتی ئەو جۆرە هەلومەرجە جێی قبووڵکردن نیە چونکە هاوشێوەی ئەوەن دان بنێیت بە تاڵیباندا وەکو فەرمانڕەوایی یاسایی ئەفغانستان.
وتیشی دەست دەکات بە پڕۆسەیەک بۆ دەستنیشانکردنی نوێنەرێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەمانگیکردن لە پەیوەندییەکانی نێوان بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەفغانستانی تاڵیبان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.
کۆنفرانسەکەی دەوحە گروپەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەفغانستان و نوێنەرانی لانیکەم 25 وڵات بەشدارییان تێدا کرد.
کانی ویگناراجای بەڕێوبەری پڕۆگرامی گەشەپێدانی ئاسیا وتی " بە داخەوە تاڵیبان بڕیاریدا بەشداری لەم خولەدا نەکات، بەڵام هیوادارین بەشداری بکەن و دەرفەتیش دەبێت لە داهاتوودا."
voa
ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە |