ZNA - ههولێر
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە گوندەكان و هاندانی هاووڵاتییان بۆ زیاتر رووكردن لە گوندەكان بۆ بووژانەوەی بواری كشتوكاڵی و زیاتر فراوانكردن و ئاوەدانكردنەوەیان و نەهێشتنی گیروگرفتی گوندەكان، لە نووسراوێكدا رێنمایی ژمارە (2)ـی تایبەتی ساڵی 2024، تایبەت بە فراوانكردنی گوندەكان و گواستنەوەی شوێنیان دەركرد.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ،مەرج و رێكارەكانی فراوانكردن و گواستنەوەی گوندەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە دیاریكردووە....
1-شوێنی پێویست نەمابێت بۆ نیشتەجێبوون لەناو حەرەمی گوند.2-فراوانكردن و گواستنەوە لەسەر داواكاری دوو لەسەر سێی دانیشتووانی خەڵكی رەسەنی گوندەكە دەبێت كە تێیدا نیشتەجێن.3-زەوی پێویست بەردەست بێت كە لەگەڵ حەرەمی گوندەكە هاوسنوور بێت بۆ فراوانكردنی حەرەمی گوند بە مەرجێك گونجاو بێت لە رووی تۆپۆگرافی بۆ نیشتەجێبوون.4-پێویستە زەوی پێشنیاركراو بۆ فراوانكردن لە جۆری بەردەڵانی بێت، لە كاتی نەبوونیدا دەكرێت سوود لە زەوی كشتوكاڵی وەربگیرێت.
بۆ زانیاری زیاتر لێر كلیك بكهوه.
ئەم هەواڵە 1030جار خوێندراوەتەوە |