ZNA-هەولێر
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، جەلال رەحمانی خەڵکی بۆکان و ئاکۆ کە ناوبانگی دیارنییە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە دەستبەسەرکران و دوای ئەشکەنجەدان لەلایەن ئەو هێزانەوە، لە پشتەوە تەقەیان لێکرا و بریندارکران . هەروەها، سەلمان ئەمیری کۆڵبەری خەڵکی مەریوان لە بەرزایییەکانی سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار کرا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران. ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆڵبەرێکیان بەهۆیەوە کەمەری شکاوە و لەبەر ناجێگیربوونی بارودۆخی تەندروستیی لە نەخۆشخانەی پاوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گواستراوەتەوە و تا ئێستا یەکجار نەشتەرگەری بۆ کراوە و بڕیار وایە ئەمشەو، بۆ دووەمین جار، لەو نەخۆشخانە نەشتەرگەری بۆ بکرێتەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad