ZNA هۆشیار زێباری وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمەریکا بەهۆی پابه‌ندییه ئەمنی و ئابوورییەكانه‌وه تێكبچێت. گوتیشی: "ئامانج له‌هێرشكردنه‌سه‌ر هه‌ولێر لاوازكردنی ئابووریی هه‌رێمی كوردستانه".
لە هەمان کاتدا زێباری نیگەرانی خۆی سەبارەت به سیاسەتەکانی پەراوێزخستن و هەوڵدان بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان ده‌ربڕی و گوتی: هه‌رێم لەسەر بنەمای دەستووری عێراق بونیاتنراوه.
هۆشیار زێباری، سیاسه‌تمه‌دار و وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط) رایگه‌یاند، نیگه‌رانم له‌وه‌ی عێراق له دوای رووخانی سه‌دام حوسێنه‌وه تاكو ئێستا سه‌قامگیر نه‌بووه.
زێباری باسی له‌وه‌شكرد، دوای چه‌ندین جه‌نگ له‌گه‌ڵ دراوسێكان و شه‌ڕی ناوخۆیی، عێراق سه‌قامگیری سیاسی، ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌خۆوه نه‌بینیوه.
له‌باره‌ی هه‌وڵی كشانه‌وه یاخوود ده‌ركردنی سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق، هۆشیار زێباری گوتی، ئه‌مه شه‌ڕی نێوان هێزه هه‌رێمایه‌تییه‌كانه، به دیاریكراوی شه‌ڕی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌مه‌ریكایه له‌ناو خاكی عێراق، كه هۆكاره‌كه‌ی كاردانه‌وه‌كانی جه‌نگی غه‌ززه و ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، بۆیه مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه، بووه‌ته پێویستی.
تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق، زێباری به رۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط)ـی راگه‌یاند، ئه‌سته‌مه لێكترازان و تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق رووبدات، چونكه پابه‌ندی ئابووری و نێوده‌وڵه‌تی زۆر له نێوانیاندا هه‌یه، هه‌موو وڵاتێك پێویستی به پاڵپشتی هه‌یه، ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی زۆرترین هه‌لی له بواره‌كانی ئابووری و ئاسایش ره‌خساندووه، به‌ڵام حكومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی عێراق نه‌یانتوانیووه سوودی لێببینن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری عێراق ده‌ڵێت، دوای ئازادكردنی عێراق، ئێرانییه‌كان پێیان گوتین، پێویسته شیعه و كورد ببنه به‌شێك له میحوه‌ر و هێزه مقاوه‌مه له عێراق، هه‌روه‌ها گوتیان، باوه‌ڕ به ئه‌مه‌ریكییه‌كان مه‌كه‌ن.
ئەم هەواڵە 673جار خوێندراوەتەوە |