ZNA- هەولێر بنەماڵەی بارمتە ئیسرائیلییەکان کە لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە گیراون، لە بەردەم ماڵی سەرۆکی ئیسرائیل، بێنی گانتز، گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی و دروشمی "بۆ سەرۆک وەزیرانمان، هەست دەکەین ئێمە دوژمنین و دەبێت بمانپارێزن"یان دەگوتەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "ینێت"، خۆپیشاندەران لەبەردەم ماڵی گانتز لە شاری ڕۆش هایین دروشمیان دەگوتەوە و دەیانگوت: "لەوێ دەستدرێژی دەکرێتە سەر کچەکانمان، سەربازەکانیش رووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە".
هەروەها پرسیاری ئەوە لەگانتز کرا کە بۆچی تیمی ئیسرائیل بەشداری دانوستانەکانی قاهیرەیان نەکردووە، لە وەڵامدا گوتی: "تیمەکە دەگاتە قاهیرە کاتێک بارودۆخ گونجاو بوو، ئێمە دەمانەوێت بچین بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان، نەک چوونە ئەوێ لە پێناو چوون بۆ کۆبوونەوە".
هەروەها ئەندامانی بارمتەکان بە گانتزیان گوتووە: پێویستە لە ئێوە ببیستین کە ئێمە دوژمن نین، بۆ سەرۆک وەزیرانمان (بنیامین ناتانیاهۆ) هەست دەکەین ئێمە دوژمنین، دەبێت ئێمە بپارێزن.
ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە |