ZNA-هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە 19- 02- 2024
کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت, ئەگەری نمە بارانی کەم کەم لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک و سلێمانی هەیە , هەروەها کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم.
خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / 7 - 9 کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی سێ شەممە 20- 02- 2024
کەش / ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ پێشبینی نمە باران دەکرێت لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم , وە هەروەها بەفر لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی هەڕێم, لەکاتەکانی شەودا کاریگەی دابارین نامیێنی کەش و هەوا سەقامگیر دبێتەوە .
پلەکانی گەرما /کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەتایبەتی لەناوچە نزمەکاندا .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 15 )کم/س .
ئاراستەی با / گۆراو دەبێت.
مەوداى بینین / 7 - 9 کم دەبێت, لەکات و شوێنی دابارین 5 بۆ 7 کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15
سلێمانی : 14
دهۆک : 17
کەرکوک : 17
هەڵەبجە : 15
زاخۆ : 16
سۆران : 12
حاجی ئۆمەران : 2
گەرمیان : 17
بەشى پێشبینى
بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى
2024-02-19
ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە |