ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی 25ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی مۆنزا.
لە ئەنجامدا یانەی مۆنزا توانی میلانی شۆک کرد کاتێک یاریەکەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێی بردەوە.
لە تایمی یەکەمدا مۆنزای خاوەن یاریگا توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 45 و خولەکی شەشی زیادکراوی ئەو تایمە لەڕێگەی یاریزانان ماتیۆ پیسینا بە لێدانی سزا و دانی مۆتا تۆماریانکرد.
لە تایمی دووەم و لە خولەکی 52 ناوبژیوان یاریزانی میلان، لۆکا یۆڤیچ بە کارتی سوور کردە دەرەوە، بەڵام میلان توانی ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە و دوو گۆڵیان لە خولەکەکانی 64 و 88 لەلایەن ئۆلیڤەر جیرۆ و پۆلیسیچ تۆمارکرد،
دڵخۆشی میلان تەنیا چوار خولەکی خایاند و لە خولەکەکانی 92 و 95 بۆندۆ و کۆلۆمبۆ دوو گۆڵی تریان بۆ مۆنزا تۆمارکردەوە یارییەکە بە شێوەیە کۆتاییهات.
بەم سەرکەوتنە، یانەی مۆنزا بووە خاوەن 33 خاڵ و لە پلەی یانزەی ڕیزبەندیە، میلانیش لە پلەی سێیەمدایە و 52 خاڵی کۆکردۆتەوە.
ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە |